خواکوڕك ناوى كاندیده‌كانی یەکێتی بۆ پۆستى سه‌رۆكى ده‌سته و بریكارى وه‌زاره‌ته‌كان بڵاودەکاتەوە
مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى ناوى كاندیده‌كانى بۆ پۆستى بڕیكار و سه‌رۆكى ده‌سته‌كانى له كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دیاریكرد، دواى راده‌ستكردنى ناوه‌كان له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى داهاتوو سه‌رجه‌میان ده‌ست به‌كارده‌بن.
دەزگایی میدیایی خواکوڕک ناوەکان ئاشکرا دەکات
ناوى كاندیده‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆكى ده‌سته و بریكارى وه‌زاره‌ته‌كان :
1.على عوسمان، جێگرى پێشووى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه بۆ پۆستى بڕیكارى وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى
2. د. ره‌هێل فه‌ره‌یدون، سكرتێرى پێشووترى كۆمه‌ڵه‌ى خوێندكاران بۆ پۆستى بریكارى وه‌زیرى ته‌ندروستى.
3. احمد موفتى، برازاي عدنان موفتى سه‌رۆكى پێووشترى په‌رله‌مان و به‌ڕێوبه‌رى گشتیى له‌وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان بۆ بریكارى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان.
4. زێندن مولود، جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى سۆران بۆ پۆستى بڕیكارى وه‌زیرى ئه‌وقاف.
5.شیلانى كاتب عدل، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتیى بۆ پۆستى بڕیكارى وه‌زیرى داد.
6. په‌روین حه‌مه، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى بۆ پۆستى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مین.
7. ئه‌مه‌ل جلال، هه‌ڵسوراوى بوارى ئافره‌تان و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شت و گوزار.
8. لیوا چه‌تۆ صاڵح، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى بۆ بریكارى وه‌زیرى ناوخۆ.