نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی حوزه‌یرانی 2020، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 37 دۆلار و 63 سەنته‌.

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 34 دۆلار و 80 سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورییەکان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە رێژەی 13٪ بەرزبووەتەوە.

Back to top button