یه‌كێتی وه‌ڵامێكی تووندی هه‌ڕه‌شه‌كانی گۆڕان ده‌داته‌وه
خواكوڕك
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان ده‌داته‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی سیاسی نێوانیان و ده‌ڵێت، پێویست ناكات كەس هەڕەشە بكات، وه‌زعه‌كه تێكه‌ڵ بووه و پێویسته ژیانی خه‌ڵك له‌به‌رچاو بگیرێت”.
مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی به‌میدیاكانی حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، كه له‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ه‌یان له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه بێ ده‌نگ نابن، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “ناكرێت ویژدان و چارەنووسی خەڵك بدەینە دەست فەیسبوك و لە هیچ شوێنێكی دنیادا شتی وانییە”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێیوایه، پێویستە هەموومان بارودۆخی هەرێم و خەڵكی كوردستان بزانین و بە گفتوگۆ هەموو كێشەكان چارەسەر دەبن. ده‌شڵێت، “یانی خەڵك خراپە و تائێستا ئەم هەموو حزبە بە جدییەت دانەنیشتون چارەسەرێك بدۆزنەوە”.
پێشتر عەلی حەمەساڵح لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا گووتویه‌تی، “ناهێڵین خەڵك لەپێناو بەرژەوەندی چەند كەسێكی ناو یەكێتی زەلیل بكرێت كە هیچ نین و نە نفوزیان هەیە و نەهیچ، ناشبێ بۆیان بچێتەسەر و وتومانە ئەگەر وا بێت ئەم رێككەوتنە هەڵدەوەشێنینەوە و دڵنیاشبن هەڵیدەوەشێنینەوە”.
ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ئێستا به‌یاننامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاراسته‌ی هه‌ردوو جڤاتی گشتی و نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرا، سه‌باره‌ت به كۆتایی هێنانی رێمه‌وتنی نێوانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و داواش له‌و حیزبه كرا له به‌یانیه‌وه ئه‌وه‌ی پێویسته ده‌بێت جێبه‌جێی بكات.