پهرلهمانتارێكی عێراق تووشی كۆرۆنا بوو

نووسینگەی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق لە موسڵ رایگەیاند، مەحاسن حەمدون ئەلدەلی پەرلەمانتاری عیراق، پشکنینی کۆرۆنای بۆ کراوە و دەرئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە.
نووسینگەی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق لە موسڵ لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو: دوای گەڕانەوەی مەحاسن حەمدون ئەلدەلی ئەندام پەرلەمانی عیراق لە بەغداوە بۆ نەینەوا، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوە و دەرئەنجامی پشکنینەکەشی پۆزەتیڤ دەرچووە.
ئاماژە بەوەشکراوە: لە ئێستادا ئەو پەرلەمانتارە لە نەخۆشخانەی سەلامی شاری موسڵ کەرەنتین کراوە و تەندروستی جێگیرە.