ناوەندێکی یاسایی دوکان کەرەنتین کرا
دادگای بەرایی دوکان لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لە کەرەنتین کردنی دادگای بەرایی ئەو شارۆچکەیە دەکات
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە “بەهۆی تووشبوونی یەکێک لە فەرمانبەرانی دادگای بەرایی دوکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی دادوەران و فەرمانبەران و هاووڵاتییان سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیاریدا بە کەرەنتینکردنی دادگای بەرایی دوکان بۆ ماوەی چواردە رۆژ لە رێکەوتی ٢٠٢٠/٦/١٥ ەوە”.
هاوکات ئاماژەی پێکراوە : “پێویستە سەرجەم دادوەران و فەرمانبەرانی دادگاکە پشکنینیان بۆ بکرێت. داواکارین هەمووان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن”.