ئەنادۆڵ : هەشتاو یەک پێگەی سەربازی هێزەکانی پەکەکە کراوەتە ئامانج
ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زمان وەزارەتی بەرگری تورکیاوە ئاشکرای دەکات لە ئۆپەرسیۆنی ( چنگی هەڵۆ ) کە دوێنێ شەو لە ڕیی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە کراوەتە سەر بارەگاکانی پەکەکە لە قەندیل و باشووری کوردستان 180 ئامانجی دەست نیشان کراو بۆردومان کراون .
ئەو هێرشانە ناوچەکانی شنگال، زاب، قەندیل و ئاڤاشین – ی گرتۆتەوە بەڵام بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە هیچ کوژراوو بریندارێکی لێ نەکەوتۆتەوە
ئەنادۆل هاوکات باس لەوە دەکات ئەو چەکانەی لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەکار هاتوون دروستکراوی تورکیا بوون ، چاودێرانی سیاسی سەربازی ئەوە پشتڕاست ناکەنەوە .
لەم هێرشانەدا هاوکات زیان بە چەندین وگوند وڕەز و باغی هاووڵاتیانی سڤیل گەیشتووە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پەکەکەدان