سەرۆکی هەرێمی کوردستان : ئه‌م دۆخه هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/06/webste-qalb-wena-37.jpg)
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بە زیاد بوونی هێرشەتیرۆریستییەکان دەکات بۆ سەر ناوچەکانی مادەی 140
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە وه‌ك چه‌ندين جار پێشتريش هۆشداريمان له مەترسی دۆخه‌كه دابوو ، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه به‌رده‌وامي ئه‌م دۆخه هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان ده‌كات لە بەرژەوەندی هیچ لایەکمان دا نییە
دەقی راگەیەندراوەکەی نێچیرڤان بارزانی:
دووباره‌بوونه‌وه و فراوانبوونى به‌رده‌وامى هێرشه تيرۆرستييه‌كان له عێراق، به‌تايبه‌تيش له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور دۆخێكى زۆر مه‌ترسيدار و ئاڵۆزى بۆ دانيشتوانى ئه‌و ناوچانه له ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان هێناوه‌ته ئاراوه كه ماوه‌يه‌كى درێژه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن و ڕفاندن و ده‌ركردنيان له‌سه‌ره و ئه‌م دواييانه‌ش به‌رده‌وام به‌رهه‌مه كشتوكاڵييه‌كانيان ده‌سووتێنرێن و ڕۆژانه ده‌كرێنه ئامانجى هێرشى دڕندانه‌ى تيرۆرستى و شه‌هيد ده‌كرێن.
وه‌ك چه‌ندين جار پێشتريش هۆشداريمان له ترسناكيى دۆخه‌كه داوه، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه به‌رده‌واميى ئه‌م دۆخه هه‌ڕه‌شه له ئاسايش و سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌ژيان ده‌كات و بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كان و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتيان و پێكهاته‌كانى ئه‌و ناوچانه، ميكانيزمێكى كاراترى هه‌ماهه‌نگيى حكوومه‌تى فيدراڵ و هه‌رێمى كوردستان و هاوكاريى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقييه‌كان و به‌رده‌واميى پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش پێويسته، چونكه تيرۆرستان بۆشاييى ئه‌منيى ئه‌و ناوچانه‌يان قۆستووه‌ته‌وه، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيش له‌م پێناوه‌دا هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانى ده‌خاته گه‌ڕ.
دوايين هێرشى تيرۆرستى بۆ سه‌ر دوو دێى كاكه‌يى له ناوچه‌ى خانه‌قين كه له ئه‌نجامدا ژماره‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون، نموونه‌يه‌كى به‌رچاوى په‌ره‌سه‌ندنى ترسناكى و ئاڵۆزيى دۆخه‌كه‌ن كه ده‌بێ هه‌نگاوى خێرا بۆ ڕێگرى له دووباره‌بوونه‌وه‌يان بگيرێته به‌ر. وێڕاى به توندى سه‌ركۆنه‌كردنى ئه‌و تاوانكارييه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكاريان ده‌كه‌م و هاوبه‌شى خه‌ميانم، خواى مه‌زن دڵنه‌وايى و سه‌بوورييان بداته‌وه و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
15/6/2020