عێراق ناچار دەبێت قەرز بکات

 

 

ئاژانسی ( العراقیە ) ی فەرمی ئاشکرای دەکات عێراق بۆدابینکردنی  مووچە و خەرجییەكان بە ناچاری 5 ملیار دۆلار قەرزدەكات

 

ئاژانسی العراقیە لە زمان ( حەنین قەدۆ ) ئەندامی لیژنەكەوە بڵاویكردەوە”بابەتی قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی بەمەرجی دیاريكراو دەخرێتە بەردەم پەرلەمان بە ناچاری ، لیژنەكەش چەند پێشنیارێكی چاكسازی ئابوری بۆ حكومەت دەخاتەڕوو كە پشتنەبەستن بە یەك سەرچاوەی داهات لەخۆدەگرێت و دەبێت خۆی لە پەرتەوازەیی دوور خاتەوە

 

هاوکات لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاندووە ، وەزارەتی دارایی دەستیكردووە بە دانوستان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەمەبەستی قەرزكردنی 5 ملیار دۆلار.

 

قەدۆ گوتوویەتی ”پێویستە بڕی 15 ترلیۆن دیناريشبۆ بەشی ناوخۆۆ قەرز بکرێت  بۆ مەبەستی دابینكردنی مووچە و خەرجییەكانی تر

 

Back to top button