هەزار و سەت و شەش کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوو، تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوەو ئاشکرای دەکات لەو ماوەدا 1106 کەس تووشی ڤیرۆسەکە بوون .
هاوکاتباس لەوە دەکات لە ماوەی ئەو 24 کاتژمێرەدا پشکنین بۆ 10 هەزار و 135 کەس کراوە کە گومانیان لە سەر بووە هەڵگری ڤایرۆسەکەبن ، لەو ژمارە 1106 کەس پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە .
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە 45 کەسی دیکە بە کۆرۆنا مردوون و 1150 کەسیش چاک بوونەتەوە