عێراق ئیدانەی ھێرشەكەی توركیا دەكات

 

عێراق ئیدانەی ھێرشەكەی توركیا دەكات و بە بەزاندنی سەروەری خاكەكەی ناوی دەبات

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی بۆردوومانەکانی تورکیا لە باشووری کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: بەزاندنی ئاسمانی عێراق لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەتووندی سەركۆنە دەكەین، كە شەوی رابردوو 18 فڕۆكەی توركی بە ئاراستەی قەزاكانی شنگال، مەخموور و گوێڕ تاوەكو قەزای شرگات بە قوڵایی 193 كیلۆمەتر لە سنووری توركیاوە ئاسمانی عێراقیان بەزاند.

 

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی شنگال، قەرچووغ، قەندیل، زاپ، ئاڤاشین، باسیان و خواکوڕکیان لە باشووری کوردستان بۆردوومانکرد. وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، 81 ئامانجی پەکەکەیان لە باشووری کوردستان پێکاوە.

Back to top button