ئه‌مرۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چی باس كراوه
خواكوڕك
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 12/1/2017 له بینای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له هه‌ولێر، سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان له‌ساڵی نوێ ئه‌نجامدا، و تیایدا كۆمه‌ڵێك پرسی تایبه‌ت به بووجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بووجه‌ی عێراق تاوتوێ كران.
به‌پێی پرۆگرامی پێش كۆبوونه‌وه‌كه بێت، ده‌بوو ئه‌مرۆ بڕیار له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 ـی ساڵی رابردوو بدرابایه، به‌ڵام به‌هۆی پێشنیاری چه‌ند لایه‌نێك ئه‌م باسه دواخراوه بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه، و داواكراوه تا دوای گفتوگۆی دووه‌می نێوان حكومه‌ت و فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق دوابخرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری له نێو كۆبوونه‌وه‌كه به (خواكوڕك)ـی راگه‌یاند، ده‌بوو ته‌وه‌رێكی دیكه په‌یوه‌ست بووایه به گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ده‌سكاری خشته‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه، به‌ڵام به‌هه‌مان هۆكار قسه‌كردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش دواخراوه بۆ دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حكومه‌ت و فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق.
به‌پێی زانیاریه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، رابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری راپۆرتێكی له‌باره‌ی خه‌رجیه‌كان و داهاته‌كانی 2016 پێشكه‌ش كردووه و دواتر پلانی حكومه‌تی بۆ 2017 خستۆته‌ڕوو. هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وكه‌دا گرنگی چاره‌سه‌ری خێرای دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان دووپات كراوه‌ته‌وه.