سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : بۆ چارەسەری کێشەکان ئامادەم سەردانی بەغدا بکەم

 

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

 

 

لەم دیدارەکەدا کە  بە ئامادەبوونی جەیمس سۆرنتن، کونسولی گشتی بەریتانیا بەرێوە چوو ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و میکانیزمی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لە سەر کرا.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانوێرای ئەوەی  تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و راشیگەیاند ،  ئێمە وەک بەلێنمان داوە پشتگیریی لە حکومەتی مستەفا کازمی دەکەین لە پێناو چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور، بۆیەش  هەر کات حکومەتی فیدراڵی ئامادەبێت  بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانمان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، ئامادەم سەردانی بەغدا بکەم.

مەسروربازانی ، ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

لایخۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان  و حکومەتی فیدراڵی دەربڕی لە  پێناو چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور.

 

وەروەها گوتی : عێراق و هەرێمی کوردستان بە دۆست وهاوپەیمانی خۆمان دەزانین، بۆیەش  لەم دۆخە سەختەدا دەمانەێت هاوکارتان بین

Back to top button