راستی دوو پۆستی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی ئاشکرا دەبێت
لە کاتێکدا وێنەیەک لە سوشیال میدیاکان لە سلێمانی سەرنجی خەڵکی ڕاکێشاوەو هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری ، ئەو پاریزگایەش بێ گەڕانەوە بۆ ڕاستییەکان پۆستی لە سەر دەکات بۆ هاندانی هاووڵاتیان ، سوپاسی خۆنەویستی پەرستاران دەکات ،بەڵام بە یەک پۆست سەرلەبەری هەواڵەکە بە درۆ دەردەچێت .
وەک لە وێنەکەدا دیارە کارمەندێکی تەندروستی لە پارێزگای سەماوە بە ناوی ( ویسام غەزی ) بە تەنیا بوتلێکی ئوکسیجنی لە باوەشە و دەیباتە نهۆمی سەرەوە بۆ تووشبووانی کۆرۆنا ، بەڵام لە سۆشیال میدیای چەواشەکاری سلێمانی وای نیشان دەدەن کە ئەوە وێنەی کارمەندێکی تەندروستی سلێمانییە .
هاوکاتیش د. سەباح هەورامی بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی وەک نمونەی کارمەندان و پەرستان و دکتۆرانی کوردستان لە سلێمانی ناوی دەبات .
بەڵام لە دوای بڵاو بوونەوەی وێنەی خاوەنی ئەسڵی روون دەبێتەوە ، وێنەکە لە کوێ و لە چ کاتێکدا چرکێندراوەو ئەو کارمەندەی تەندروستی لە کوێ دەوام دەکات .