سەرۆکی پەرلەمان بێ گەڕانەوە بۆ یاسا هەڵگیرانی پارێزبەندی سەر سۆران عومەر هەڵدەوەشێنێتەوە
لە کاتێکدا بە شیوەیەکی یاسایی و بە زۆرینەی دەنگ لە سەرەتای مانگی ئایار پاریزبەندی لە سەر سۆران عومەر هەڵگیرا لە پەرلەمانی کوردستان بەڵام رێواز قایەق سەرۆکی پەرلەمان بە بێگەڕانەوە بۆ یاسا ئەم بڕیارە هەڵدەوەشێنێتەوە .
لەمبارەوە پیشەوا هەورامانی گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : لەم رۆژانەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڕیارێکی “نایاسایی” دەدات بۆ لابردنی بڕیاری ئەو پاریزبەندییە، چونکە بە دەنگدانی پەرلەمانتاران ئەو پارێزبەندییە لابراوە و ئێستاش هیچ یاسایەک نییە لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان پشتگیریی ئەو بڕیارە بکات