رێواس فایه‌ق لەپۆستەکەی دوردەخرێتەوە و پەڕلەمانتارێکی باڵی لاهور ده‌بێته سه‌رۆكی په‌رله‌مان
لاهوور جەنگی فشارێكی زۆری خستۆتە سەر سەرۆكی پەرلەمان و هەوڵدەدات ناچاری بكات بڕیاری لادانی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵبوەشێنێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) كه‌وتوون، لاهور جەنگی فشاری خستۆتە سەر ڕێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، تاوەكوو بە بڕیارێك، بڕیارەكەی ڕۆژی ٧ی ئایاری پەرلەمانی كوردستان لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵبوەشێنێتەوە.
ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) له سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی نێو یه‌كێتی زانیویه‌تی ، لاهور جه‌نگی به ئاشكرا به ڕێواس فایەق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی گوتووهپارێزبهندی (سۆران عومه‌ر) ههڵنهوهشێنیهوه، دەبێ خۆت داوای دەستەلەکارکێشانەوە بکەی لەپۆستی سەرۆکی پەڕلەمان بۆئەومەبەستە هەریەک لە سەگۆ گەڵالی و کاروان گەزنەیی پەڕلەمانتاری باڵی لاهوڕ لەلایەن لاهوڕەوە کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستەکە هەفتەی ڕابردوو هەردوو پەڕلەمانتارەکە ڵەگەل لاهور بۆئەومەبەستە کۆبوونەتەوە.
دوایی ئه‌وه‌ی 7ـی ئایاری ئه‌مساڵ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندان درۆ و تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ست و به‌ڵگه‌ی ناڕاستی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه، سۆران عومه‌ر، درایه دادگا و له په‌رله‌مانی كوردستانیش به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر درا.