خالد شوانى: به‌غدا ده‌یه‌وێ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هەولێر چاره‌سه‌ر بكات
وه‌زیری هه‌رێم بۆ دانوستانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا رایگه‌یاند، نیه‌تێك هه‌یه كه به‌غدا ده‌یه‌وێ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات.
خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ دانوستانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق له لێدوانێكیدا بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ڕایگه‌یاند، ئه‌و پەیامانەی كه له به‌غداوه به كورد ده‌گات نیه‌تێكی تێدا به‌دی ده‌كرێت كه حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان كێشه‌كان چارەسەر بكات.
وتيشى، ئێمه ئه‌و نیه‌ته به هه‌ڵوێستێکی ئیجابی داده‌نێین و وای ده‌خوێنینه‌وه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن ئێمه‌ش به‌و رۆحیه‌ته‌وه ده‌مانه‌وێ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین.
شوانی دووپاتی كرده‌وه كه له كاتی سه‌ردانكردنیان بۆ به‌غدا و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ مه‌له‌فی ناوچه دابڕێنراوه‌كان یه‌كێك ده‌بێت له مه‌له‌فه هه‌ر گرنگه‌كان و دووپات له‌سه‌ر چالاككردنه‌وه‌ی ماده‌ی 14 ده‌كه‌ن.
لێدوانی ئه‌و وه‌زیره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات. ئه‌مڕۆیش مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌غدا نیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌بێت ئاماده‌یه سه‌ردانی سه‌رانی حكوومه‌تی عێراق بكات.