٣ پۆلیسی عێراقی كوژران
لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە پارێزگای سەڵاحەدین ٣ پۆلیسی عێراقی كوژران و پێدەچێت بۆمبەكە لە لایەن چەكدارانی داعش بۆ ھێزەكانی عێراق دانرابێت.
میدیا عێراقیەكان ئاماژەیان بەوە كرد بۆمبەكە بە كاروانی ھێزێكی نوخبەی عێراقی تەقیوەتەوەو جگە لە كوژرانی ٣ پۆلیس لانیكەم ٤ پۆلیسی دیكە بە سەختی بریندار بوون.
چەكدارانی داعش ماوەیەكە ھێزەكانی عێراقیان لە ناوچەكانی ناوەڕاست كردۆتە ئامانج و بەردەوام لە چالاكیدان.