پارێزگای هه‌ولێر: 1300 شوێن داخران
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا، هه‌زار و 300 شوێن به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی داخراون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژی ڕابردوودا تاوه‌كو تاوه‌كو ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، له‌سنوری هه‌ر 10 قایمقامیهتهكهی پارێزگای هه‌ولێر، هه‌زار و 300 شوێن، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی چاودێری و ته‌ندروستی داخران.
ژوری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه، هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كی خۆی بۆ پاراستن و پارێزگاریكردن له گیانی هاوڵاتییان و جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا خستۆته‌گه‌ڕ، له ڕێگه‌ی لێژنه‌كانی چاودێری و ته‌ندروستی له‌سنوری قایمقامیهتهكانیهوه له به‌دواداچون و پشكنین و چادودێریكردنی شوێنه‌كان به‌رده‌وامه
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر شوێن و كه‌س و لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت ڕوبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی و داخستن ده‌بێته‌وه، داواكاریشن، له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گشتی، هه‌مولایه‌ك پابه‌ندی بڕیار و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بن.