پێشەوا هەورامی بۆ رێواس فایق: حەیف نیە دكتۆرات لە یاسا هەبێت

ئەندام پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان پێشەوا هەروامی لە نووسینێكی دا كە ئاراستەی رێواس فایقی كردووە دەنووسێت”حەیف نییە دکتۆرات لە یاسا هەبێت و بەشێوەیەکی نایاسایی کرابیتە پرۆفیسۆری فەخری و قبوڵبکەی شتی وات لەسەر فەرزبکەن، ئەمەبوو خەمی خەڵک کە دەتگووت بەس بۆ خەمی خەڵک کۆ دەبینەوە؟

هەر لە نووسینەكەی پێشەوا هەروامی دا هاتووە”من پێشبینیم ئەکرد سەرۆکی پەرلەمان هەر جۆرێک بووە ڕێگە بگرێت لەو فەزیحە یاساییەی کە ئةمڕۆ لە پۆستێکدا ئاماژەم پێکردبوو کە دەیەوێت بە نایاسایی حەسانە، بداتەوە پەرلەمانتارێک کە پەرلەمان حەسانەی لەسەر لاداوە ئەوەی خستمە ڕوو وەک خۆی کردی بێ دەستکاری و بڵاویان کردەوە.

ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی پارتی باس لەوەش دەكات”دەبوو هەر بە جدی وەک سەرۆک پەرلەمانێکی کامڵ بێیت و داوای دانیشتنی لایەنەکان بکەیت و داوا بکەیت بۆ خەمی خەڵک کۆ بینەوە، ئەم هەموو ئاهو ناڵەیەی خەڵک دەبینیت مورتاحیت!ئێمە دەزانین لەژێر فشارداو لەژێر هەڕەشەی دەرکردنت ناچاربوویت ئەم فەزیحە یاساییە ئەنجام بدەیت،کە بستێک شوێنی خۆی ناگرێت، پۆستێک ئەم هەموو ڕەنگ زەردییەت بۆ بێنێت سەربەرزی نییە تێیدا بەردەوامبیت.

Back to top button