سهرۆكی ههرێم پهیامێك ئاراستهی بنهماڵهی زانایهكی كورد دهكات
خواكوڕك
ئهورۆ پێنج شهمه مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان پرسهنامهیهكی ئاراستهی خانهودهی مامۆستا مەلا ئەحمەدی وەرتی كردووه و رایدهگهینێت، “بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناودار و زانای ئایینی و نیشتیمانپەروەر، مامۆستا مەلا ئەحمەدی وەرتی – مان پێگەییشت”.
له پرسهنامهكه هاتووه، “لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و مامۆستایانی ئایینی و هاوڕێیانی مامۆستای ڕەحمەتی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم”.
دهقی پرسهنامهكه:
پەیامی هاوخەمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا ئەحمەدی وەرتی
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان خانەوادەی ڕەحمەتی مامۆستا مەلا ئەحمەدی وەرتی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناودار و زانای ئایینی و نیشتیمانپەروەر، مامۆستا مەلا ئەحمەدی وەرتی – مان پێگەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و مامۆستایانی ئایینی و هاوڕێیانی مامۆستای ڕەحمەتی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لەخوای گەورە داواکارم گیانی مامۆستا ئەحمەد وەرتی بخاتە بەر ڕەحمەت خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
١٢ـی١ـی٢٠١