ئەمرۆ 7 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە و 166 كەسیش توشی ڤایرۆسەكە بوونە
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە لە راگەیاندراوەكەدا كە بە راگەیاندراوی ژمارە 111 هاتووە، 166 حاڵەتی نوێی كۆرۆنای راگەیاندوو و 7 كەسیش بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.
دەقی راگەیاندراوەكە..
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری
ژمارە (١١١)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ (١٥١١٥) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٥٠١) هاووڵاتی لە (٣٦) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٥٦) لە هەولێر، (١٠) لە سلێمانی، (١٢٣٥) لە دهۆك. وە (١٣٦١٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (٤٥) هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا: (٢٢٦٧) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٩٢٠) هەولێر، (٧٠٦) سلێمانی، (٤٩٠) دهۆك، (٣٠) هەڵەبجە، (١٢١) گەرمیان.
کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (١٠٦٠٣١)
3. دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو: (٧) گیان لەدەستدان، (١٦٦) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (١) گیان لەدەستدان، (٣٢) تووشبوو: لە گەڕەکەکانی (کوردستان، ئاری، زانکۆ، ٩٤ی باداوە، هەولێری نوێ، ٥ی حەسارۆك)، قەزای شەقلاوە، قەزای چۆمان، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان.
• پارێزگای سلێمانی (٦) گیان لەدەستدان، (١٢٧) تووشبوو بەم شێوەیە:
ناو شاری سلێمانی (٦) گیان لەدەستدان و (١٠٠) تووشبوو: دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، قەزای پێنجوێن، قەزای دەربەندیخان، پیرەمەگرون، (٥) تووشبووی نوێ گیانیان لەدەستدا و تووشبووێك کە پێشتر لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو گیانی لەدەستدا.
دەڤەری گەرمیان (٢٢) تووشبوو: دانیشتووی قەزای کەلار گەڕەکەکانی(سیروان، شۆڕش، شەهیدان، کلاری نوێ، حمرین، ئازادی، بەردەسوور، سەرکەوتن، فەرمانبەران، بنگرد).
• پارێزگای دهۆك (٢) تووشبوو: لە کەرەنتینی قەزای ئاکرێ بوون.
• پارێزگای هەڵەبجە (٥) تووشبوو: دانیشتووی هەڵەبجە و قەزای پێنجوێن.
4. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٢٤٧٣) تووشبوو، لەنێویاندا (٥٤) مردن هەیە و (١٠٣٦) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (١٣٨٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٥ حوزەیران ٢٠٢٠