پاریس سەبارەت بە پەیوەندیکردنی مباپێ بە ریال مەدرید هاتە دەنگ

بەرپرسێکی گەورەی یانەی پاریس سان جێرمان سەبارەت بە پەیوەندیکردنی کیلیان مباپی بە یانەی ڕیال مەدرید لە ماوەی داهاتوودا هاتە دەنگ و بۆچوونی یانەکەی ئاشکرا کرد.

ماڵپەڕی (لو10 سپۆرت)ی فەرەنسی ئاماژەی کردوە کە لیۆناردۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان لە تازەترین لێدوانیدا دەڵێت ” کیلیان مباپێ یەکێکە لە باشترین 5 یاریزانانی جیهان، ئەو داهاتووی پاریس سان جێرمانە ئەو پێویستە گرێبەستێکی تازە واژۆ بکاتەوە، هەمومان لێرە ئەوەمان دەوێت، ئێستا مێسی و کریستیانۆ تەمەنیان 33 , 35 ساڵە لە کاتێکدا مباپی و نێیمار کە لای ئێمەن تەمەنیان 21 و 28 ساڵە و هەردووکیان لە باشترینەکانن،پێویستە ئێمە سوود لەو شتە وەربگرین.

جێی ئاماژە پێکردنە بەبەردەوامی لە میدیاکان باس لە رۆیشتنی چاوەڕوانکراوی مباپی بۆ ریال مەدرید دەکرێت، لە کاتێکدا یاریزانە فەرنسییەکەش لە لایەن خۆیەوە تا ئێستا ڕازی نییە گرێبەستەکەی تازە بکاتەوە.

Back to top button