دووه‌م په‌رله‌مانتاری عێراق توشی كۆرۆنا بوو
دوای توشبونی مه‌حاسن حه‌مدون، په‌رله‌مانتاری پارێزگای نه‌ینه‌وا له په‌رله‌مانی عیراق به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ توشبونی دووەم پەرلەمانتاری عیراق به ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا.
وەحدە جومەیلی، پەرلەمانتاری سوننه له هاوپه‌یمانیی قه‌راری عیراقی، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ئاشكرایكردوه كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ش ده‌ڵێن بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنایان بۆكراوه و دەرکەوتوە کە ئەنجامەکان پۆزەتیف بوونه، سوپاسی خودا ده‌كه‌م کە بەهۆی کارکردن لەگەڵ جەماوەر و کەسوکاری و دابینکردنی پێداویستییەکانیان و خزمەتکردنیان توشی کۆرۆنا بووە.
جومه‌یلی ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه ده‌مانچه‌ی ده‌رهێنا و ته‌قه‌ی به ئاسماندا كرد، له‌كاتێكدا خۆشی ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه له په‌رله‌مان، جومه‌یلی وتبووی كه به‌هۆی هاوسه‌رگیریی كه‌سێكی نزیكییه‌وه ته‌قه‌ی خۆشیی كردوه.
ئەمە دووەم پەرلەمانتاری عيراقە توشی کۆرۆنا بێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردووش مه‌حاسن حەمدون، پەرلەمانتاری پارێزگای نه‌ینه‌وا له په‌رله‌مانی عیراق توشی کۆرۆنا بوو.