دۆناڵد ترەمپ هەڕەشە لە جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا دەکات

بڕیارە ٢٣ ی ئەم مانگە, جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا, کتێبێک لەبارەی ماوەی کارکردنی لەگەڵ ترەمپ بڵاوبکاتەوە، ترەمپیش هەڕەشەی لێ دەکات.

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند،بۆڵتن ئەوکاتەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بووە دەستی بە زانیاری ورد گەیشتووە, بۆیە پێش بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی پێویستە پێداچونەوەی پێدابکرێت،ئەگەرنا ڕوبەڕویی سزا دەبێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە، هەرکەسێك لە کۆشکی سپی دەستبەکاردەبێت گرێبەستێکی پێ واژوو دەکرێت، بۆ ئەوەی لەکاتی وازهێنانیدا نهێنی کارکردنەکەی بڵاونەکاتەوە، بۆیە بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی بۆڵتن پێچەوانەی ئەم گرێبەستەیە.

جۆن بۆڵتن لەساڵی 2018 هەتا ساڵی 2019 وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کاری کردوە،بەڵام دواتر بەهۆی ناکۆکیەکانی لەگەڵ ترەمپ دەستی لەکارکێشایەوە.

Back to top button