وه‌زیری ته‌ندروستی: ژماره‌یه‌ك له‌ توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم ته‌ندروستیان ناجێگیره‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی رێكکه‌وتنكێیان واژۆكرد بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ چاكسازیه‌كانی گه‌وران، وه‌زیری ته‌ندروستیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا باری ته‌ندروستیان ناجێگره‌، دەشڵێت، داوایان کردوە تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت موچە وەربگرێت.

سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، لەگەڵ خاچی سنوری نێوده‌وڵه‌تی پڕۆژه‌یه‌كمان واژۆكرد بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی سزادراوان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌و‌ران لە هەرێمی کوردستان.

سامان به‌رزنجی باسی لەوەشکردوە، سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دوێنی بڕیاری نوێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رچوە، ده‌سه‌ڵاتی داوە بە ژوره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاكان، بۆ هه‌ر شوێنێك هه‌ر پێداویستیه‌كی رێكاری هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ بگرێت له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتر، دوای راوێژ له‌گەڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی گشتی ته‌ندروستی ده‌توانن كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن.

لەبارەی ناڕەزایی کارمەندانی تەندروستی، وەزیری تەندروستی رایگەیاند، داوامانکردووە لە وەزارەتی دارایی مووچەی کارمەندان دابین بکرێت و داواکانیان پێداویستییەکی گرنگە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە، یەکەم وەزارەت، وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.

Back to top button