سۆران عومەر لە كام سەوزەی خواردووە؟

ئەردەڵام هەڵەبجەیی

پێغەمبەر «د،خ» دەفەرموێت

: إذَا لَمْ تَسْتَحِ فَاصْنَعْ مَا شِئْت” . رَوَاهُ الْبُخَارِيُّ

لێرەوە تێدەگەیت كە مرۆڤ گەر شەرمی نەكرد نەك چەواشەكاریەكانی خۆی بگرە ھەوڵی ئەوە دەدات ببێتە ڕو سپی كەرەوەی ھەموو ئەو كەسانەی دیكەش كە وەك خۆی وەھان و پێی بۆ پەتی دەكات و قوڕی درۆی خۆیی و ھاوشێوەكانی باش دەشێلێت!!

ھەموو دەزانین سلێمانی باجی بێ خاوەنی و بەرژەوەندیەكانی پێڕێك سیاسی دەدات و ئەوەش ھۆكاری بڵاوبونەوەی نەخۆشی و دزینی ملیۆنان دۆلاری شارەكەو دواكەوتنیەتی كەچی سۆران لە بری بێدەنگی و دەم داخستنی ھەموو خەتاكە دەخاتە ئەستۆی سەرۆكی حكومەتی ھەرێم ئیتر بێ ئەوەی سەیری لێدوانەكانی پێشتری خۆی بكات كە كۆرۆنای بە گاڵتەجاڕی ناودەبرد،ئەوە لە كاتێك كە سۆران باش دەزانێت كۆرۆنا لەو مەرزەوە ھێنرایە سلێمانی كە مستەفا سەلیمی لێیەوە تەسلیم كرایەوە ئیتر سەرۆكی حكومەت بۆ خەتابارە؟

سۆران پێی وایە پارتی خەڵكی ناردۆتە شاری سلێمانی بۆ پەلاماردانی شاسوار وەك ئەوەی گرتەی پەلاماردانی شاسوار تۆمار نەكرابێت كە ئەندامانی دیاری چ ھێزێكی ئەمنی شاری سلێمانین سوكایەتی بە شاسوار دەكەن !!
ڕونە خەڵكانێك بەد مەست بن قسەی بێ سەرو بەر دەكەن بەڵام پێناسە حیزبیەكەی سۆران ڕێگرە لە مەستی،ئەوەش ڕوونە سۆران «سەوزە»ی زۆری پێ دراوە یان پێ خوراوە لێ ئەوە ڕوون نیە سەوزەكە چ جۆرێكە بۆیە وا سەری پێی سوڕێنراوە!!

Back to top button