ئێران ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکات
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە ، تۆپخانەکانی ئێران لە ئەمڕۆ بەیانییەوە دەستیان کردووە بە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان .
ئەو تۆپبارانە ناوچەکانی کێلی غەزالێ ، دۆڵی ئالانە ، بەردەسۆرانی لە حاجی ئۆمەران کردۆتە ئامانج .
بە پێی هەمان زانیاری ئەو شوێنانەی لەو ناوچانە تۆپباران کراون هەواری ، هەوارچیییە مەردارەکانن کە لە بەرەبەری دەستپێکی گەرمادا بۆ ئەو ناوچانە دەگوازنەوە .
تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئاماری زیانەکان دەستنیشان نەکراوە .
چاودێرانی سیاسی و سەربازیش پێیان وایە ئەم هێرشانە هاوکات و هەماهەنگە لە گەڵ هێزەکانی ئاسمانی تورکیا کە رۆژی پێشتر بنکەو بارەگاکانی پەکەکەیان لە ناوچەسنووریەکان بۆردومان کردووە