حكومەتی عیراق وەک ناڕەزایەتی دەربڕین  بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا دەكات 

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ، ئەمڕۆ سێشەممە وەک کاردانەوەیکی ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر هێرشەکانی ئاسمانی تورکیا  وبەزینی سنوورەکانی ئاسمانی ئەو وڵاتە بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیای کرد .

 

لەم بانگهێنشتنەدا حكومەتی عیراق ئیدانەی پێشێلكردنی سەروەری خاك و ئاسمانی عیراقی دەكات و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكان لەقەڵەمی داوە.

 

ئاشكراشیدەكات، بەبیر توركیای دەهێنینەوە كە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تاكلایەنەكانی ڕابگرێت و حكومەتی عیراق ئامادەیی خۆشی نیشانداوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ توركیا بۆ پاراستنی سنوورەكان بەجۆرێك بەرژەوەندییەكانی هەردوولا دەستەبەر بكرێن.

Back to top button