دەرمانێكی ھەرزان ڕێژەی مردن بە كۆرۆنا كەم دەكاتەوە
لە وڵاتی بەریتانیا پسپۆڕان جۆرێكی نوێی دەرمان بۆ ڕێگری لە زیانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاردێنن كە ڕێژەی مردن زۆر كەم دەكاتەوە
چارەسەرەكە دەرمانێكی ھەرزان و كاریگەرە بە ناوی دیكسامیتازون ستیرۆید كە بەڕێژەی دوو لەسەر سێ مردن كەمدەكاتەوە
زانایان دەڵێن دەرمانەكە زۆر كاریگەرە و ئەگەر زوتر توێژینەوەیان لەسەر بكردایە ئەوا ڕێژەی مردن لە بەریتانیا زۆر كەم دەبوو لە ئێستادا