چەند سەركردەیەكی داعش لە موسڵ هەڵاتن‌و ملیۆنان دۆلاریان برد

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی تادێت ئۆپراسیۆنی موسڵ لە لایەن هێزە عێراقیەكان پێشوەچوونی بەخۆیەوە دەبینێت لە بەری چەپی ئەو شارە لە پاككردنەوەی یەكجارەكی نزیك بووەتەوە, سەرچاوەیەكی ئەمنی داعش بە ماڵپەڕێكی راگەیاندووە كە نۆ سەركردەی باڵای داعش بەرەو سوریا هەهاتوون‌و چەندین ملیۆن دۆلاریشیان بردووە.

سایستی سۆمەریە نیوز لە سەرچاوەیەكی ئەمنیەوە ئاشكرایكردوو ” نۆ سەركردەی باڵا كە لە ناویاندا سەرۆكی ئەنجومەنی شورای موجاهیدین لە ویلایەتی نەینەوا بە ناوی ئەبو ئەنەس قەحتانی لە بەری راستی موسڵەوە بەرە و سوریا هەڵهاتون لەگەڵ خۆیاندا بە ملیۆیۆنان دۆلاریان بردووە”
شایەنی باسە ئەمە جاری یەكەم نیە كە سەركردەكانی داعش هەڵدێن, پێشتریش بەر پرسی بەیت‌و المالی داعش هەڵهات‌و ملیۆنان دۆڵاری برد.

Back to top button