ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا بۆ گوتەبێژی حکومەت و ستافەکەی ئاشکرا بوو
جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،لەبارەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا بۆ خۆیی و ستافەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک روونکردنەوە دەدات .
لە روونکردنەوەکەدا جوتیار عادل نوسیویەتی ، بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیمان، ڕۆژی دوو شەممه 15ی حوزەیران ٢٠٢٠، لەگەڵ ستافەكەمان تێستی (كۆڤید-19)مان ئەنجامدا. سوپاس بۆ خودا و بە خۆشحاڵییەوە ئەنجامی پشكنینەكە نێگەتیڤ دەرچوو
هاوکات داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە پێناو تەندروستی خۆیان و خێزان و دۆست و كەسوكاریان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بن