بەزەبری هێز لاهور جەنگی سەرۆكی شارەوانی بەكرەجۆ ناچار دەكات ئەرزەكانی دەوربەری فرۆكەخانە بەسەر دژە تیرۆری یەكێتی دابەش بكات

بەگوێرەی زانیارەیەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە ( لاهور جەنگی) دژە تیرۆری یەكێتی راسپاردووە لە ژێر فشار سەرۆكی شارەوانی بەكرەجۆ ناچار بە واژووی دابەشكردنی زەوی بكات لە سلێمانی”.

سەرچاوەیەكی هەواڵی بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، لەژێر فشاری دژە تیرۆری یەكێتی، سەرۆكی شارەوانی بەكرەجۆ، ناچار كراوە، زەویەكانی نزیك لە فەرماندەیەی و فرۆكەخانەی سلێمانی دابەشی سەر هێزەكانی دژە تیرۆری یەكێتی بكات”.

سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات كە بەزەبری هێز( بەشەق) سەرۆكی شارەوانی بەكرەجۆ ناچار بەو بریارە كراوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە فەرمانبەرێكی سلێمانی 30 ساڵە لەخزمەتكردن بەردەوامە كەچی تا ئێستا مەترێك زەوی وەرنەگرتووە، كەچی دژە تیرۆرێكی سەر بەلاهور جەنگی پێنج مانگە دامەزراوە، ئەرزی وەردەگرێت.

Back to top button