بكوژی بالیۆزی روسیا لە گۆڕێكی بێناونیشاندا نێژرا

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەندرییە كارلوڤ بالیۆزی روسیا لەئەنقەرە لەمیانی بەشداریكردنی لەپێشانگایەكی وێنەیی لەلایەن چەكدارێك تەقەی لێكراو دوای برینداربوونی بەسەختی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەرەی فەتحولشام “نووسرەی پێشوو”، بەرپرسیارییەتی كوشتنی ئەندرییە كارلۆڤ باڵیۆزی ڕوسیای لەتوركیا لەئەستۆ گرت، لە راگەیەنراوێكدا بەرەی فەتحوشام ڕایانگەیاند, كە هێزەكانی گورگە خۆڵەمێشییەكان بەهاوكاری حیزبی ئیسلامی توركستانی توانیویانە بالیۆزی روسیا لەتوركیا بكوژن ،ی لەتۆڵەی بێدەنگی جیهان‌و هێرشەكانی حەلەب باڵوێزی روسیایان لەئەنقەرە كوشتووەو بەردەوامیش دەبن لەو كردەوانە لەشارەكانی تری جیهان.
تەرمی مەولود میرت ئەڵتەنتاشی بكوژی ئەندرییە كارلۆڤی بالیۆزی روسیا لەتوركیا لە گۆڕێكی بێناونیشاندا نێژرا ، دوای ئەوە ی تەرمی بكوژی باڵوێزی ڕوسیا 24 رۆژ لەمەیتخانە لەناو ئامێری ساردكەرەوە هەڵگیراوەو كەس ئامادەنەبووە تەرمەكەی وەربگرێتەوە، بەكەسوكارەكەشییەوە.

شایەنی ئاماژە پێدانە برایەكی مەولود رایگەیاندبوو، كە ئەوان خۆیان بەخاوەنی ئەو نازانن بۆیە ئامادە نین تەرمەكەی وەربگرن‌و ئەسپەردەی بكەن.

Back to top button