پەرلەمانتارێكی پارتی: له‌تیف ره‌شید و هاوسەری سێ جار خانەنشین كراون كه‌چی باسی چارەسەركردنی كێشەی ئابووری دەكەن
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یێنێ لەبارەی دۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان وه‌ڵامی لەتیف رەشید هاوسەری شاناز برایم ئەحمەد ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت تۆ بووی بە فەرمی داوای بڕینی مووچەی كوردستانت لە مالیكی كردبوو، ئێستا شەرمە قسە بكەی.
شوان زراری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند، له‌تیف ره‌شید كە هاوسەری شاناز برایم ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیە، ساڵی 2014 لەگەڵ عادل موراد چوونە سەردانی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی عێراق و بە فەرمی داوایان لێ كرد بودجه‌ی هەرێمی كوردستان ببڕێ، شه‌رم ناكات ئێستا دێت قسه لەسەر ئابووریی كوردستان دەكات؟.
زراری دەشڵێ لەتیف رەشید خۆی به پله‌ی باڵا خانەنشینە، شانازی هاوسەریشی به پله‌ی عه‌مید له كوردستان خانەنشینە، له به‌غداش به پله‌ی به‌رز خانه‌نشینه، واته دوو جار خانه‌نشینی هه‌یه، كەچی وتار لەبارەی چارەسەركردنی دۆخی ئابووری دەنووسێ و ڕەخنە لە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەگرێت، بۆیه كه‌سێك پێشنیازی بڕینی قووتی خه‌ڵكی كوردستان بكات، حه‌ق نییه ئیتر قسە بكات، بەڵام پەندێكی كوردی دەڵێ كورد ته‌نگاو بكه، راستی شه‌رحی خۆی ده‌كات، ئه‌وه‌ی جاران به دزی ده‌یانكرد، ئێستا به ئاشكرا ده‌یكه‌ن و جاران جاشایه‌تی عه‌یبه بوو، ئێستا شانازی پێوه ده‌كه‌ن.