تەندروستی سلێمانی داوای هاوکاری لەو کەسانە دەکات لە کۆرۆنا چاکبونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوای هاوکاری لەو کەسانە دەکات لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبونەتەوە، بەبەخشینی پلازمای خوێن.

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، ۷٥ نەخۆش باری تەندروستیان ناجێگیرە و ۲٠ نەخۆشیش لە دۆخێكی خراپدان، تكایە هاوكاربن لە بەخشینی پلازمادا بۆ ڕزگاركردنی ژیانی نەخۆشەكان.

تا دێت ژمارەی توشبوان و مردووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی لەزیادبووندایە و بەهۆی دواكەوتنی موچەشەوە كارمەندانی تەندروستی مانیان گرتووە.

لە ئێستادا هەزار و 36 توشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چاکبونەتەوە، وەك یەکێك لە چارەسەرەکان پلازمای خوێنی ئەو کەسانە وەردەگیرێت کە ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبونەتەوە، تا ئێستاش چەندین کەس سودیان لەو چارەسەرە وەرگرتووە.

Back to top button