وەزارەتی تەندروستی : 182 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٨٢ کەس لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١١٢)

1. کەرەنتین: (٤٨ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١١٣٤ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣٦ شوێنی جیاواز (٢٣٨ هەولێر)، (٩ سلێمانی)، (٨٨٧ دهۆك).

2. پشکنین: (١٩٧٠ پشکنینی نوێ)
(٦٤٧ هەولێر)، (٦١١ سلێمانی)، (٤٦٦ دهۆك)، (١٣٦ گەرمیان)، (١١٠ ڕاپەڕین).

3. تووشبوو: (١٨٢ تووشبووی نوێ)
(٣٠ هەولێر)
(١٠٧ سلێمانی، ٤ گەرمیان، ٤١ ڕاپەڕین)

4. چاکبوون: (٦٨ چاکبوون)
(٣٨ هەولێر)
(٢١ گەرمیان)
(٩ دهۆك)

5. مردن: (٥ مردن)
(٥ سلێمانی)

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٥١٦٣ هاوڵاتی، (١٤٠٢٩ دەرچوو)
پشکنین ١٠٨٠٠١ (٥٢١٥٦ هەولێر، ٣١٦٣٤ سلێمانی، ٢٣٤٩٦ دهۆك، ٧١٥ هەلەبجە )
تووشبوون ٢٦٥٥ (٧١٨ هەولێر، ١٧٥٤ سلێمانی، ١٣٥ دهۆك، ٤٨ هەلەبجە )
چاکبوون ١١٠٤ (٣٥٤ هەولێر،٦٤٠ سلێمانی، ٨٨ دهۆك، ٢٢ هەلەبجە )
مانەوە لە نەخۆشخانە ١٤٩٢ (٣٥٧ هەولێر، ١٠٦٢ سلێمانی، ٤٧ دهۆك، ٢٦ هەلەبجە )
مردن ٥٩ (٧ هەولێر، ٥٢ سلێمانی)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٦ حوزەیران ٢٠٢٠

Back to top button