سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ رێواس فایق: تۆ ئەو دەسەلاتەت نیە

بەنووسراوی فەرمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کە واژووی ھێمن ھەورامی و مونا قاوەچی لەسەرە، ھاتووە”بڕیاری رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر ڕەتدەکەنەوە.

ھەر لە نووسراوەکە ھاتووە”سەرۆک و جێگر و سکرتێری پەرلەمان دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری تەشریعی پەرلەمانیان نییە ، سەرۆکی پەرلەمان ناتوانێت بە هیچ شێوەیەک بڕیاری تەشریعی ژمارە(٤)ی رێکەوتی(٧-٥-٢٠٢٠) کە بە دەنگی ٥٧ ئەندامی پەرلەمان واتا زۆرینەی رەهای پەرلەمان دەرچووە هەڵبوەشێنێتەوە، بڕیاری تەشریعی تەنیا بە دەنگدانی زۆرینەی پەرلەمانی بە هەمان رێککاری یاسایی و پەیڕەوی هەڵدەوەشێتەوە.

ھەروەھا جێگر و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە نووسراوە فەرمییەکەدا بە دە خاڵ ئەوەیان روونکردووەتەوە کە بڕیار و نووسراوەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رووی ناوەڕۆکەوە پێچەوانەی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە.

 

Back to top button