به‌ریتانیا یه‌كه‌م ده‌رمانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند
حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌كارهێنانی ده‌رمانێكی بۆ چارهسهركردنیڤایرۆسی كۆرۆنا په‌سه‌ند كرد كه به یه‌كه‌م ده‌رمان داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له‌مه‌ودوا ده‌رمانی “دیكسامیسازۆن” بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبوانی كۆرۆنا بهكاردههنێن و جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌و ده‌رمانه یه‌كه‌م چاره‌سه‌ره له جیهاندا بتوانێت رێژه‌ی مردن به ڤایرۆسه‌كه كه‌م بكاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ریتانیا ئه‌و زانیارییانه‌ی زانایانی زانكۆكه‌ی وەڵاتەکەی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ده‌رمانه‌كه مه‌ترسییه‌كان مردن به ڤایرۆسه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه.