چی ڕودەدات ئەگەر بۆ ماوەی هەفتەیەک هەموڕۆژێک ئەم سەوزەیە بخۆین

لای نەتەوە دێرینەکان کەرەوز وەک چارەسەری پزیشکی بەکارهاتووە و چارەسەری ژمارەیەکی زۆر کێشەی تەندروستیان پێکردووە .

کەرەوز یان مەعدەنوس بڕێکی زۆر ئاو و مادەی خۆراکی و ڤیتامینی  سودبەخشی تێدایە. 

خواردنی کەرەوز بەشێوەیەکی بەردەوام ئەم سودانە بەتەندروستی دەگەیەنێت :
•ڕێگری لە دروستبونی هەوکردن ناو لەش دەکات و بەشێوەیەکی باش لەناو لەشدا کەمی دەکاتەوە، بەتایبەتیش بۆ هەوکردنی جمگەیی سودێکی زۆری دەبێت 
•بەهۆی بونی دژەئۆکسانەکان سودێکی زۆریان لەڕێگریکردن بەتوشبون بەجۆرەکانی شیرپەنجە دەبێت .
•برێکی زۆر ڤیتامین C تێدایە و ناهێڵێت نیشانەکانی کەمی ئەم ڤیتامینە لەشمان دەربکەوێت .
•هەمو بەشەکانی ئەم سەوزەیە سودی تایبەتی خۆی هەیە و چارەسەری شەکرە ، هەناسە توندی ، نەخۆشیەکانی جگەر ، نەخۆشیەکانی بۆری میز ، نەخۆشیەکانی ددان دەکەن .
•بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاو و ڕیشاڵەکانی فایبەری تێدایە خواردنی بەردەوامی کەرەوز چارەسەری قەبزی دەکات .
•سودوێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش دەبێت .
•کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێزدەکات .

بۆ بەدەستهێنانی سودە زۆرەکانی ماوەی هەفتەیەک لەگەڵ ژەمە خۆراکەکان دەیخۆین .

سەرچاوە : العربیە

Back to top button