شكەستەكانی داعش كاریگەری لەسەر راگەیاندنەكانی داعشیش هەیە
خواكوڕك
داعش دوای لەدەستدانی شارۆچکەی دابیق، کە ناوی گۆڤارێکی بریقەداری گروپەکەش بوو، ناوی گۆڤارەكە دەگۆڕێت “دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام” (داعش) خێرا گۆڤارێکی دیکەی دەرکرد بهناونیشانی “رومیە”.
پسپۆڕانی میدیای دەڵێن گۆڤارە نوێیەکە پێدەچێت شوێنی “دابیق” بگرێتەوە، کە کتوپڕ لەدوای شکستیانەوە راگیرا، بەبێ روونکردنەوە
وتیان لهكاتێكدا گروپەکە شكستدههێنێت لە سوریا و عێراق، هەوڵدەدات لەسەر پێوەرێکی جیهانی بانگەشە بۆخۆی بکات لەڕێگەی گۆڤاره نوێكهیهوه، “رومیە”، کە ناوی عەرەبیی مێژوویی [شاری] رۆمایە.
گۆڤارەکە هەوڵدەدات ببێتە “رەمزێکی نوێ بۆ ئەندامە ئەوروپیەکانی داعش”، بە چەندین زمانیش بڵاوکراوەتەوە، لەنێویاندا ئینگلیزی، عەرەبی، فەرەنسی، تورکی، ئەڵمانی، پەشتو، تورکستانی و ئەندەنوسی.
سەرەڕای گۆڕینی ناو و زیادکردنی زمانە نوێیەکان، ناوەرۆکەکەی وەك خۆی ماوەتەوە، بهڵام بهدیاریكردنی تەفسیری داعش بۆ شەریعە، بهردهوامیدهدات به گەشەپێدانی ئەفسانەی “خەلافەت”ەکەی و فووتێکردنی دەستکەوتەکانی چەکدارانی.
ئەو گروپە لە ماوەکانی رابردوو لە رێگەی کۆمەلێک بلاوکراوەی بینراوی ڤیدیۆی چالاکیەکانی خویێ بلاو دەکردەوە بەلام ئامانج لە دەرکردنی گۆڤاریک بەو رێژە زۆرەی زمانە دەلالەتە لە دروستبوونی کیشەی راگەیاندن و راگرتنی چەکدارە بیانیەکانیانە.