ئێران بۆردمانی ناوچە سنوورییەكان و باڵەکایەتی دەکات
لە ئێوارهی دوێنێوە سوپای پاسدارانی ئێران جارێكی دیكە دەستی كردووەتەوە بە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و ئەوەش ترس و دڵەڕاوكێی بۆ كۆچەری و هاووڵاتیانی ناوچەكە دروست كردووە و چەندین ئاژەڵدار و کۆچەری ناوچەکەیان بەجێ هێشتووە.
فەرزەنگ ئەحمەد بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران به میدیاكانی راگەیاند، لەلایەن تۆپخانەكانی ئێرانەوە ناوچەكانی سنووری گوندی ئاڵانە و ناوچە سنوورییەكانی شارەدێی حاجی ئۆمەران و باڵەكایەتیی تۆپباران كران، بۆیه لەبەرئەوەی تۆپبارانەكە بەردەوامە، تا ئێستە زیانەكان نازانین.
دوێنێش تۆپخانەكانی ئێران بۆردمانی ناوچە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەرانیان كرد كە دەگوترێت بارەگای حزبە ڕۆژهەڵاتییەكانی كوردستان كراونەتە ئامانج.