وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی وڵاتی چین ده‌كرێت
حكومه‌تی چین له‌رێگه‌ی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌غدا داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات، پارێزگاری و پاڵپشتی كۆمپانیا چینیه‌كان بكه‌ن و بانگهێشتی فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ فوئاد حسێن پێشوازی له تچانگ تاو باڵیۆزی چین له‌به‌غدا كردووه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌گرنگیشه‌وه باسی هه‌ڵوێستی په‌كینی به‌رامبه‌ر به عێراق كردوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، فوئاد حسێن باسی له فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و چین له‌بواری پاڵپشتی و دوباره بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كان كردووه و به‌گرنگیشه‌وه باسی هه‌ڵوێستی په‌كینی به‌رامبه‌ر به عێراق كردووه.