وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێک ئاراستەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/69802534_2358866097701548_6967202111125716992_n.jpg)
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا چەند بڕیارێک ئاراستەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پاریزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات .
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ، ھاتووچۆی دیپلۆماتكارانی بیانی و ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ھەماھەنگی و كارئاسانیان بۆ دەكرێت
هاوکات لە خاڵێکی کە ئاماژە بەوە دەکات ، ھاتووچۆكردنی ئاژانسەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە رێگەی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیران (JCC( لە وەزارەتی ناوخۆ رێگەپێدانیان بۆ دەكرێت، بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان”.
هەروەها وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشكردووە: “ھاتووچۆی كۆمپانیاكانی پەیوەندی و نەوت كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەری گشتی دیوان رێگەپێدانیان بۆ دەكرێت، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و سامانە سرووشتییەكان”.