سوپای عێراق توشی ئاستەنگ دەبێت لە موسل

خواكوڕك

ماڵپەری جەزیرە بڵاوی كردۆتەوە، وێڕای بەردەوامی بۆردومانی چەکدارانی داعش لە لەلایان ھاوپەیمانانەوە، بەڵام پێشڕەویەکانی سوپای عێراق لە موسڵ لە ئاستی پێویست نین و رۆژ بەرۆژ ئاستەنگەکانی بەردەم پێشڕەویەکانی سوپای عێراق زیاتر دەبن.

 

سەرچاوە سەربازیەکانی نێو سوپا ئاماژە بەوە دەکەن کە چەکدارانی داعش بەردەوامن لە هێرشی خۆكوژی دەكەن و ئەوەش بۆتە لەمپەر لەبەردەم خێرایی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ.

لە لایەکی ترەوە لەگەڵ نزیکبونەوەی زیاتری سوپای عێراق لە بەری خۆرئاوایی موسڵ جەنگەکە خوێناوی تر بوەو زیانەکانی سوپای عێراقیش روی لە زیاتر کردووە.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە نێو سوپای عێراق بە ماڵپەڕی جەزیرەی عەرەبی راگەیاندووە کە گرفتێکی تری بەردەم پێشڕەویەکانی سوپا بوونی قەناس بە دەستەکانی داعشن لە نێو شوێنە بەرزەکانی گەڕەکانی موسڵ کە بۆنەتە ھۆی کشانەوەی سوپای عێراق لە چەند ناوچەیەکی نزیک لە روباری دیجلە

Back to top button