هەولێر : دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

 

 

لە دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەیانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی  هەرێمی کوردستان  گیان لە دەست دانی دوو تووشبویی کۆرۆنای ڕاگەیاند ، چەند خولەکێکیش پێش ئێستا 2 تووشبووی دیکە بە کۆرۆان لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی کۆرۆنا لە هەولێر ڕاگەیەندرا .

 

لەمبارەوە بۆتان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای کرد ، ئەو دووکەسەی مردون ، یەکیان تەمەنی 70 ساڵ بووە و خەڵکی خەلیفانە  ئەویتریش 55 ساڵ بووە ودانیشتووی هەولێری نوێیە .

Back to top button