مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی دەستکاری ناکرێت

 

 

بە گویرەی ئەو هەواڵەی دەستی دەزگای میدییی خواکوڕک کەوتووە ، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ی ئەنجوومەنی وەزیراندا کە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت ، مووچەی فەمانبەرانی ئاسایی دەستکاری ناکرێت .

 

هاوکات واش چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەدا ئەنجوومەنی وەزیرانی چەند بڕیارێکی گرنگ بدات لەبارەی رێکخستنی خەرجییەکان، پرۆگرامی بایۆمەتری و هاوبەشیی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت

 

هەر بەپێی زانیارییەکان وا بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بکاتەوە بۆ ئەوەی نیاز پاکی هەرێم بە پێی ڕەچاو کردنی دەستووری عێراق زیاتر بسەلمینێت .

Back to top button