بەرپرسێکی یەکێتی خۆیی و خێزانەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
بورهان عەبدولڕەحمان، جێگری بەرپرسی مهڵبهندی سلێمانی یهكێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک داوایەک ئاراستەی هەموو ئەو کەس و بنەماڵانە دەکات لە لە ماوەی 14 رۆژی ڕابردوو بەرکەوتنیان پێکەوە بووە .
هۆکاری ئەو داواکارییەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ، خۆی و خێزانەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون ، بۆیەش لە پێناو پاراستنی گیانی هەموو ئەوانەی هاتووچۆیان کردووە ، ئەو داواکاری و زانیارییەی بڵاو کردۆتەوە .