فەڕەنسا و تورکیا ناکۆکییەکانیان لە لیبیا دەگاتە لوتکە

 

 

 

لە ڕاگەیاندراوێکی بە پەلەدا ، وەزارەتی بەرگری فەرەنسا داوا لە هاوپەیمانەتی ( ناتۆ ) دەکات ڕێگری لە دەستوەردانە نایاساییەکانی تورکیا بکات لە لیبیادا و روونکردنەوە لە سەر ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو وڵاتە بدات لە دەریای ناوەراست بۆ ئەوەی لە کەشتییە سەربازییەکانی فەڕەنسا نزیک بوونەوتەوە .

 

 

هاوکات وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا هۆشداری دەداتە تورکیا و دەڵیت ناکرێت بێدەنگی لە هەڵسوکەوتەکانتان بکەیین ، بۆیەش داوامان لە ناتۆ کردووە ولامدەر بێت ،ئەگینا خۆمان وڵاممان دەبێت .

 

هاوکات تورکیا فەڕەنسا بەوە تۆمەت بار دەکات بە پێچەوانەی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە سوپای نشتیمانی لیبیا دەکات بە سەرۆکایەتی خەلیفە حەفتەر

Back to top button