ئێرانیەکان پشتیوانی دەستوەردانی وڵاتەکەیان ناکەن لە سوریا
خواكوڕك
رۆژنامەی ھافینگتون پوستی ئەمریکی دەرئەنجامی راپرسیەکی تایبەت بە دەستوەردانی سەربازی ئێران لە سوریا بڵاوکردەوە و تێیدا رێژەی دەنگی ئەو ھاوڵاتیانەی کە دژی بوونی سوپای وڵاتی ئێرانن لە سوریا زیدی کردووە,
لە ڕاپرسیەکەدا ھاتووە کە %٦٥ ی بەشداربوان ناڕازین لە بونی سوپای وڵاتەکەیان لە سوریاو داوا دەکەن کە لە بری ئەوە ئێران ھەوڵی باشکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی بدات.
ھاوکات لەو راپرسیەدا %٥٣ ی بەشدار بوان دژی ھاوکاریەکانی ئێرانن بۆ ھاوپەیمانەکانی لە عێراق و سوریاو لوبنان و یەمەن.