عێراق : 1554 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەکۆرۆنا تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بە ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات بە کوردستانیشەوە .
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو هەتا ئێستا 13 هەزارو 53 پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە و تووشبوونی یەک هەزار و 554 کەس پشتڕاست کراوەتەوە .
هاوکات باس لە ئاماری مردن و چاک بوونەوەکان دەکات و ئاشکرای کردووە ، لەو ماوەدا 61 کەس گیانیان لە دەست داوەو 908 کەسیش چاک بوونەتەوە
کۆی گشتی تووشبووان تا ئێستا لە عێراق گەیشتۆتە 24 هەزار و 254 حاڵەت